ئەمڕو لە سەرتاسەری جیهاندا هەموو جۆرە توندو تیژییەک روودەدات و لە هەندێ لە وڵاتانی پێشکەوتوو تا رادێەک دەسەڵات خۆی بەبەرپرس دەزانێت و سزای داناوە بۆ ئەوانەی ئەنجامدەری توند و تیژین. بەڵام لای ئێمە هێشتا ئەو کێشەیە بە هۆی هێندیک کۆسپی کەلتووری و ئابووری و ئاینی هەتا ئێستا توێژینەوەیەکی جیددی بۆ دەستنیشانکردنی ڕەگ و رَیشەکانی توندوتیژی ئەنجام نەدراوە و ئەمەش بووە بە ڕێگری چارەسەر بوونی سەرەکیترین کێشەکانی وەک، خوێندن و شووکردن و زۆر شتی تر کە کێشەیەکی قووڵی بە ناو “پێوەندیی کۆمەڵایەتی ساز کردووە وکە بۆخۆی پڕە لە کێشەی چکۆلە چکۆلە. ئەمڕۆ ئەم دروشمە کە “هیچ کەس نابێت بەتوندوتیژی ڕەفتاری لە گەڵ بکرێ و ئازار بدرێت”خەریکە جێگای خۆی دەکاتەوە و لە سەر دیوارەکان بە چاو بینیومانە. نووسینی ئەم دروشمە لە شوێنە گشتییەکاندا لانی کەم هێدی هێدی قەناعەتێکی واش دروست دەکات، بە ڵام بە شەرتێک لایەنە دەسەڵاتدارەکان وا کاریگەرییان هەیە بەسەر کۆمەڵگادا،پشتگیری بن. هەروا کە بە ڕوژانە چەندین نموونە لە کوشتو کوشتاری ژنان و کچان بە دەنگ و رەنگ دەبینین، هۆکارەکانیش زۆرناخایەنێت کە ڕوون دەبێتەوە، بەڵام تەنیا بۆ ماوەیەکی کەم لە مێشکمان تۆمارودواتر لە بیر دەچنەوە. دیارە پێویستە ئاماژە بەوەش بکەم کە بە مەترسیی، ئەوە هەیەکە ناشیرینیی توندوتیژی کەم بێتەوە.
بە ڵام جیاواز لەوە کە پێویستە لەسەر کێشەکان و هۆکارەکان قسە و لێَکۆڵینەوە بکەین، لە پێناوی ئەوەشدا دەبێت هۆکاری جیددی بخەینە بەرچاو ئەڵبەت بە شێوەیەکی عەمەڵی چونکە بەڕاستی قسە لای ئیمە قەت کاریگەر نابی َو دەبێ پراکتیکی لە گەڵدا بێ.
باس کردن لە مافی ژنان رێگەی بۆ ئەوە کردووە تەوە کە پرسیارگەلێکی زۆر لە لایەن چالاکانی مافی مرۆڤەوە ڕووبەڕووی حکوومەت بکرێنەوە و کەمتەرخەمییەکانی بخەنە روو.
خۆرهەڵاتی ناوەراست تووشی نەخۆشینێکی سەختە، کوردستانەکەی ئێمەێش نەخۆشینگەلی وەک نامووس، شەرەف، گوناح و نێرسالاری ئیفلیجی کردووە.لە راستیشدا لە باری سیاسیشدا ئافرەتکوژییەکانمان خەریکە بە قازانجی ئەوانەی تەواو دەبێت کە چاوی تەماحیان بڕیوەتە کوردستان و نایانەوێت تامی شوناس بچێژین.
ئەوەتانێ دەبینین لێرە ڕۆژ نییە ئافرەت نەکوژرێت یان خۆی نەسووتێنێت و لە هەندەرانیش “بەنازێک” دەکوژرێت و شوناسەکەمان لەگەڵی خەشدار دەکرێت ،وەک چون زۆر جار بە دەستێ خۆمان،خۆمان دەخەێنە ژێر دەستی دوژمنان.
زۆر کەس پرسیار دەکەن: بۆ لە ئەورووپا ژن ناکوژرێت؟ بەس کوردێک دەکوژرێت ئەبێت ئەوەندی بەدواێدا بڕۆن و لایەنە جۆرا و جۆرەکان موحاکمە بکرێن. بەڵام نابێت ئەمەمان لە بیر بچێت ئیستە کاتی ئەوە نییە خۆمان بەو قسانە و دەمارگرژییانە فریو بدەێن.ئێمە ئەزموونی زۆرمان لە بەرچاوە و دەبێت دەرس لەوڕووداوە تاڵانە وەربگرین وا هەمیشە ئێمەیان لە نێو کەنووی دواکەتووییدا شاردووەتەوەَ.ئێمە ئەمڕۆ کیشەی زۆرمان لە پێشە کە بە بایەخدان بەتواناکانی ئافرەتان دەتوانین هەنگاوێکی ئورژانسی بەرەو دیموکراسی بگرینە بەر و ئەو مێژووە تاڵە بسرَینەوە. دامودەزگا راگەیاندنەکان بەرپرسن لە مەڕ پێوەندییە کۆمەڵایەتیەکان. سەتەلایتەکان بەرپرسن سەبارەت بەو بەرنامە و فیلم و کلیپانەی وا هەڵی دەبژێرن بۆبڵاوکردنەوە. حکوومەت و دادوەران و مامۆستایان بەرانبەر بە ژنان و منداڵان بەرپرسن بە هۆی ئەو بڕیارانەی وا لەسەر کەلتووری گشتی و ژیانی تاکەکەسی کاریگەرە.
چالاکانی مەدەنیی بەتایبەت ژنان بەرپرسن بە هۆی ئەوەی دەبنە پردی نێوان خەڵک و دەسەڵات.
بەتاێبەت وەزارەتی پەروەردە لە بەرانبەر کۆمەڵگا بەرپرسە چونکە ماڵی دووهەمی هەر کەسێکە و دەبێت پێشکەوتووتر لە هەر دامودەزگایەک بێت.بۆ ئەوەی لانیکەم دەتوانێت نەهێڵێت گەنجەکان بەرەو هەندەران بچن و بەتایبەت کوڕان فێر بکات پال پشتێک بن بۆ دایک و خوشکانیان لە بەرانبەر توند و تیژیدا.
بە داخەوە ئێمە نموونەمان هەیە کچی گەنج کە براکەی بۆ پارە فرۆشتوویەتی و تووشی هەڵەی قەتڵیش بووە وکچە سکاڵای داوەتە پۆلیس و تا ماوەیەک لەمەو پێش کە خۆم سەردانی بەندی ژنانم کرد لەوێ بوو.
و نموونەی تریش کە هەرکام داوا و سکاڵایان بوو لە حکوومەت ئاورێکیان لێ بداتەوە چون بەراستی هەرچەن تاوانباریش نەبن بەڵام بنەماڵەکان بە هۆی کەلتووری هەڵەی نامووس پەرەستییەوە لەنێو خۆیاندا قبووڵیان ناکەنەوە و تەنانەت مانگ و نیوێک لەمەو پێش بە وتەی بەرپرسی بەندی ژنان 2 کەس لەو ئافرەتانە بە رەزایەتی بابیان ئازادکراون و پاش 2 رَۆژ کوژراون و بکوژانیشیان ئازادانە دەسووڕێنەوە و ژیانی ڕۆژانەیان دەبەنەسەر.
بەڵی ئەمانە زۆر نهێنین و کەسیش قووڵ لێیان ناکۆڵیتەوە. بە راستی لێرەدا دادوەرانیش ئەبیت موحاکمە بکرین بە هۆی ئیزن دان بەو جۆرە ئازاد کردنانەی وا کارەساتی ئاوایان لێ دەبێتەوە و کەسیش بەدوایدا ناچێتەوە.
دەبینین کە ئەم نەخۆشینە بووە بە ئپیدمیەک وداوێنی هەمووٍمانی گرتووە و خەریکە دەرەقەتی نەیین